دەستەی مافی شاروەندیی کوێشلەر گ.ب.ر





لێرەش

راستەوخۆ داخوازیی
contact[at]gkt-gbr.com
کوردستان ـ وڵاتێکی بەبارمتەگیراو
چارەنووسی گەلێکی کەوڵکراو

ئەم پەرتۆکە(کتێبە)کە ژمارەی ISBN ەکەی ئەمەیە: 978-3-00-028800-5 بە هۆی ئەم بارودۆخەوە نوێ یەوە و بۆ ئەوەی ئەلمانیزمانان و ئەوانەی زمانی ئەلمانی دەزانن باشتر لە کێشەی کورد بگەن،نرخی ئێستەی هەر دانەیەکی کرا بە ١٣ (سیانزە) ئۆیرۆ. ئەم ١٣ ئۆیرۆیە پارەی کتێبەکە و باجەکەیەتی،بەڵام پارەی پۆستەکەی دەچێتە سە. ئەم کتێبە لە هەموو کتێبفرۆشییەک و لێرەش دەستدەکەوێ.خۆ ئەگەر بتانەوێ راستەوخۆ داخوازیی
contact[at]gkt-gbr.com
بکەن، نێو و نێونیشانی خۆتان بە ئیمێل بنێرن بۆمان ئەوا کتێبەکە بە پۆست دەنێرین بۆتان. ئەگەر یەکێک ١٠(دە) دانە بکڕێ، پارەی پۆستەکەی لێ ناسێندرێ.

ئەم کتێبە زۆر بەکەڵکە بۆ ئەو کەسانەی لەخۆیان دەپرسن،ئایا ئەو پشتیوانیەی کە دەوڵەتانی رۆژاڤا دەیان ساڵە لە ترکیای دەکەن،هەر ئاوا درێژە دەکێشێ یان نا؟.لەم کتێبەدا چارەنووسی کورد بە درێژاییی سەتەی بیستەم و هەتا ئێستەش بە شێوەیەکی تاکی هەڵکەوتووانە و جیاواز لە نووسینەکانی دیکەی سەر بەم باسە خراوەتە بەرچاو. ئەو دەیان ساڵەی کوردستان پارچە بە پارچە و یەک لە دوای یەک کرا بە بارمتە و دەیان ساڵیش لە دۆخی بە بارمتەگیراوییدا هێشتراوەتەوە،لەم کتێبەدا لە بنەچەوە خراوەتە بەرچاو.

قەوارەی کتێبەکە ١٠٨٣ (هەزار و هەشتاوسێ)لاپەڕەیە،٦٨ وێنەی تێدایە، ١٧ وێنەیان ئینکفۆگرافیکی رەنگینن،گەلێک وێنەی مێژوویی و سەردەمیی تێدایە، نێوی کەسەکان و شووێنەکان و وڵاتەکان، هەر یەکە لیستەیەکی تایبەتی بۆ کراوە. بەرگێکی جوان و قایمی تێگیراوە،نیشانەی خوێندنەوەشی لەگەڵە.